ئەم پەڕەیە چاپ بکە

یەكێتی ئافرەتانی كوردستان سەردانی گۆڕی خاتوو (جیهان رەشید سندی)ـیان کرد

-ڕێكەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٠ شاندێكی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بە سەرپەرشتی (دكتۆرە ڤیان سلێمان) سكرتێر و ستافی ئەنجوومەن و ناوەندەکانی زاخۆ و دەوروبەری رێکخراوەکەمان سەردانی گۆڕی خاتوو (جیهان رەشید سندی) یان کرد؛ بە ناوی گشت ئەندامانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هاوخەمی و سەرەخۆشییان لە ڕێگەی خوشکی خوالێخۆشبوو بە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان گەیاند و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفایان لەسەر دوائارامگەی دانا.