ئاب 12, 2020

نەتەوە يەكگرتووەكان پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکات

دواى ئاشكراكردنى وادەى هەڵبژاردنى پێشوەخت لەلايەن سەرۆك وەزيرانى عێراق، مستەفا كازمييەوە، نەتەوەيەكگرتووەكان پاڵپشتى خۆى بۆ ئەو بڕيارە راگەياند.

 جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، لە راگەيەندراوێكدا خۆشحاڵى خۆی بۆ ئاشكراكردنى وادەى هەڵبژاردنى پێشوەخت لەلايەن كازمييەوە دەربڕى.

 پلاسخارت، ئاماژەی بەوەشكرد، وەكو نەتەوەيەكگرتووەكان، ئامادەن پاڵپشتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێكى ئازاد و شەفاف لە عێراق پێشكەش بكەن.

دوێنێ 31/7/2020 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، له‌ 6ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌كرێت. دوای ئەوەش محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە رێكدەخەن.

© 2017 Hawler