ئەیلول 19, 2018

بۆچی لیرەی توركی رۆژبەرۆژ بەهای خۆی لەدەستدەدات؟

لە مێژووی توركیادا هیچ كاتێك ئەوەندەی ئێستا لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەهای خۆی لە دەست نەداوە، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش 1 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 4 لیرە مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەیش زیانێكی گەورەی بە ئابووری توركیا گەیاندوە.

ماڵپەڕی (بی بی سی) توركی، لە راپۆرتێكدا باسی لەو هۆكارانە كردوە، كە لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار دابەزاندوە.
یەكەم: ئەو شەڕە ئابورییەی كەوتوەتە نێوان ئەمریكا و چینەوە، كە ئەگەریش زۆرە ئەو شەڕە درێژە بكێشێت و ناكۆكییەكان قۆڵتر ببنەوە. ئەمە هۆكارێكە بۆ دابەزینی لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار.
دووەم: ئەگەری دروستبوونی شەڕێكی تری قورس لە سووریا بە تایبەت دوای ئەوەی سووریا تۆمەتبار دەكرێت بەوەی چەكی كیمیایی لە دوما بەكارهێناوە و، ئەمریكا و وڵاتانی هاوپەیمان هەڕەشەی پەلاماردانی سووریا دەكەن، ئەمەش كاریگەری لەسەر ئابووری جیهان كردوە. لەبەر ئەوەی شەڕەكە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن و توركیاش دراوسێی سووریایە، بۆیە ئەمە هۆكار بوە لیرەی توركی بەهای خۆی لە دەست بدات. لە ماوەی 3 رۆژی رابردوودا لیرەی توركی كەتوەتە بەردەم ریسكێكی گەورە، بەوەی بەهای خۆی بە تەواوی لە دەستداوە.
سێیەم: زیادبوونی فایز هۆكارێكی تری دابەزینی لیرەی توركییە. بانكی مەركەزی توركیا لە سەرەتای ساڵی 2018 رێژەی فایزی زیاد كردوە. ئەمەش لە كاتێكدایە كە رەجەب تەییب ئەردۆغان داوای لە بانكی مەركەزی كردبوو رێژەی فایز كەم بكاتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە زیاد كرا.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.