ئاب 12, 2020

ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەدەچێت

هەرجەندە بڕیاربوو، دوێنێ دانیشتنی ژمارە ٦ی ئاسایی خوولی بەهارەی ساڵی دووەم بەڕێوەبچیت. بەڵام، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی دواخرا بۆ ئەمڕۆ و بە پێی بانگهێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمانیش بێت ئەمڕۆ دانیشتنەکە بەڕیوەدەچێت.

لە بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی پەرلەماندا هاتووە؛ بە پشت به‌ستن به‌برگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه‌ به‌راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێكه‌وتی 2020/7/26 بڕیاردرا به‌دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان له 2020/7/26 بۆ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/7/27.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی دانیشتنەکەی پەرلەمانەوە، ڕایگەیاندووە؛ سەرۆکی پەرلەمان کات و کارنامەی دانیشتنەکەی بۆ پەرلەمانتاران ناردووە، ئەمەش ئاماژەیەکی باشە کە سبەی فراکسیۆنی یەکێتی بەشداریی دەکەن.
فراکسیۆنی یەکێتی پێشتر داوای کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتیان دەکرد، پێش دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، بەڵام فراکسیۆنی پارتی بەهۆی هەبوونی چەندین پرسی گرنگ داوای کرد بە هیچ هۆکارێک کارەکانی پەرلەمان پەک نەخرێت.

© 2017 Hawler