ئاب 05, 2020

تێستی خێرای كۆرۆنا جێگای پشتپێبەستن نییە

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

 

د. سامان بەرنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانكرد كە كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكانبن، گوتیشی: هەموومان بەرپرسین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییە و تكایە خۆتان بپارێزن. هاوكات سوپاسی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، بۆ بەخشینی سوپاس و پێزانین وپێشخستی "قیدەمێك" بە هەموو ئەو پزیشك و كارمەندانەی لە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كار دەكەن.

د. سامان بەرزنجی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ئێستا 350 پزیشك و یاریدەدەری پزیشكی و كارمەندی تەندروستی بە ناونیشانی جیاواز جیاواز سەر بە میلاكی وەزارەتی تەندروستی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، خۆشبەختانە ژمارەیەكی زۆریان چاكبوونەتەوە و هیوای سەلامەتی بۆهەموویان خواست.هەروەها لە بارەی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گوتی: لە كۆبوونەوەكە لیژنەی باڵا بڕیاردا كە بەردەوامبێت لە پاڵپشتیكردنی وەزارەتی تەندروستی، بە دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییەكان لە كاتی پێویست لە هەرشوێنێك بێت، هاوشێوەی پێشوو، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە چەندین ملیار دینار لە هەموو قۆناغەكاندا پاڵپشت بووە و لە سەدا 95 هەموو ئەو پێداویستیانەی پێویست بووە لە هەرێمی كوردستان لە سەر ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابینكراوە.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا كە لە كۆبوونەوەكەدا:دوو بڕیاری گرنگمان وەرگرت ئەویش: كەرەنتینكردنە لە ماڵەوە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر نەخۆشمان هەیە و ئەوانەی گەشتیارن بە چەند ڕێكارێكی پێویست كە ڕێنماییەكان دەدرێتە بە بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكان لەسەر چۆنیەتی كەرەنتین كردن لەماڵەوە.دووەمیشیان بۆ ئەو نەخۆشخانەی كە نیشانەی سووك و مامناوەندیانهەیە و یان لە قۆناغی سەرەتاییدان ئەوانەش ڕێنمایی و ڕێكاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشانە لە ماڵەوە بمێننەوە و تێكەڵ بەنەخۆشانی تر نەكرێن.
لەبارەی هەڵسەنگاندنی رەوشی ئێستاشی نەخۆشانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا كە لە هەڵكشانی دووەمدا لە ماوەی یەك هەفتەدانزیكەی96% هەڵكشا، ئەمەش دووەم هەڵكشانە لە دوای هەڵكشانی یەكەمی بەهار، هەروەها توشبوان 50%یان پێویستیان بە خەواندن هەیە، بە گوێرەی پشكنینەكانیش نزیكەی6%یان پۆزەتیڤن، هەر بۆیە ئەم نەخۆشییە ڕێكاری زیاتری پێویستە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی بكەین، لێرەشدا هاووڵاتی دەتوانێت پاڵپشت و هاوكارێكی باشبێت.بە گوێرەی ئامارەكانیش هەركەسێك1،7 % توشی ڤایرۆسەكە دەكات كە بەگوێرەی ستاندارتە نێودەوڵەتییەكان پێویستە هەركەسێك كەمتر لە كەسێك توشی ڤایرۆسەكە بكات، كە ئەمەش ترسناكی دەنوێنێت، بە گوێرەی ئامارەكان وانیشاندەدات و پێشبینی دەكرێت ئەگەر هاووڵاتی پاڵپشت نەبێت، لە ماوەی شەش مانگی دیكەدا و بە دیاریكراوی تا كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو، ژمارەی تووشبووان لە هەرێم نزیك بێتەوە لە 120 هەزار حاڵەت. ئەم پێشبینییە بۆ ئەوەیە ڕێكارەكان و پابەندبوون تووندتر بكرێت، ئەگەریش جێبەجێنەكرێت ئەوا ڕەنگە لەوەش زیاتر هەبێت. كە ئەمەش وا پیشاندەدات كە پێویستمان بەشەش هەزار و 30 قەرەوێڵە دەبێت لە یەك كاتدا. وە پێویستمان بە دوو هەزار و 500 پشكنین دەبێت لە رۆژێكدا، واتە پێویستە 525 هەزار و 742 پشكنین ئەنجام بدرێن. هاوكات پێویستمان بە 716 هەزار و 920 كەلوپەلی خۆپارێزی كەسی دەبێت. لە حاڵێكدا ئەگەر هەموو نەخۆشەكان لە نەخۆشخانە چارەسەر بكرێن.
هەروەها ئەوەی روونكردەوە، چاكبوونەوە لە ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستاندا خۆشبەختانە زیاترە، كە لە سەدا 54،9 یە، و سەدا 41.6 لە نەخۆشخانەكان و لە ژێر چاودێریدان، هاوكات مردنیش لە سەدا 3.5، كە زیاتر لە 340 حاڵەت گیانیان لەدەستداوە.
لە بارەی شیكاری تەمەنی نەخۆشەكانیش، د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەداتووشبووان لە هەموو تەمەنەكانن، بەڵام بەڕێژەی زۆری لە گەنجاندایە، و 62%یان ئافرەتن و 38%یش پیاون.
لە كۆتایی گوتەكانیدا وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێم، هاووڵاتیانی لە بارەی گیادەرمانییەكانەوە ئاگادار كردەوە كە جگە لە ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕی تەندروستی، و ڕێنماییەكانی چارەسەری بڕیاردراو لە وەزارەتی تەندروستی، ناكرێت هیچ كەسێك پروپاگەندەی ئەوە بكات كە چارەسەر هەیە، چارەسەرییەكان پێویستی بە ڕێنمایی پزیشكی هەیە، نەك هەركەسێك لە خۆیەوە هیچ جۆرە شتێك بەكار بهێنێت.هەروەها باس لە پشكنینی خێرا دەكرێت، دەمەوێت ئەو ڕوونكردنەوە بدەم كە ئەو تێستە بۆ دەستنیشانكردن نابێت بۆ دۆزینەوەی كۆڤید 19.

© 2017 Hawler