ئاب 12, 2020

بەهۆی پابەندنەبوونیان بە خۆپارێزی، لە پارێزگای هەولێر٢٧٤ شوێن داخراون

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە؛ لەسنووری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەماوەی یەک هەفتەدا، 274 شوێن لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخران.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش هاتووە، ئەوان بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر. داوآش لە هاوولاتیان و کاسبکاران و سەرجەم ئەو شوێنانە دەکات کە ئێستا بەڕووی هاووڵاتیاندا کراوەن، لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەو پەڕی هەست کردن بە بەرپرسیاریەتی لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەکە و هاوڵاتییانی، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و (دەمامک) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و رێکاری یاسایی نەبنەوە.
بەشی هەواڵ

© 2017 Hawler