تەمموز 10, 2020

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی دهۆک دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/6/30 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د.عەلی تەتەر، پارێزگاری نوێی دهۆک کرد.

سەرۆکی حکومەت هیوای خواست پارێزگار لە ئەرکی تازە و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆکدا سەرکەوتووبێت و بە ھاوکاریی گشت دامودەزگاکانی پارێزگا خزمەتێکی زياتر و شایستەی پارێزگاکە بکەن.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 29/6/2020 له‌ رێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، عه‌لى ته‌ته‌ر، وه‌ك پارێزگارى نوێی دهۆك، سوێندى ياسايى خوارد.

© 2017 Hawler