کانونی یەکەم 06, 2019

نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی ده‌كات

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ شاری سلێمانی، دوێنێ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی، سه‌ردانی كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد كه‌ ماوه‌یه‌ك بوو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری سه‌ردانی له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوو.

له‌ دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی به‌خێرهاتنه‌وه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی كرد و ڕێز و سڵاوی‌ سه‌رۆك بارزانی به‌ به‌ڕێزیان گه‌یاند و هیوای خواست له‌مه‌ودوا به‌ ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌ڕێنێت.
له‌ دیداره‌كه‌دا گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى و یه‌كێتى و گیه‌كڕیزیی و یه‌كگرتوویی لایه‌نه‌كانی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قۆناغه‌ دووپات كرایه‌وه. ‌گفتوگۆكردن و ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ ناوچه‌كه‌ و عێراق و كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

© 2017 Hawler