تەمموز 11, 2020

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه‌ به‌یانێكی ده‌ركرد و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی درێژكرده‌وه‌.

ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دوای ئه‌وه‌ دێت، ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای سلێمانی 102 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.

هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، داوامان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌ربكات.

 

© 2017 Hawler