حوزەیران 01, 2020

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان دەکات

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی بنەمایەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بنیات بنێت و سەرچاوەکانی داهاتیش هەمەجۆر بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/5/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە پەیوەندارەکان بەشداربوون ، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرا.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ ئەوەی بنەمایەکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بنیات بنێت و سەرچاوەکانی داهاتیش هەمەجۆر بکات و گرنگی زیاتریش بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار بدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی یاسای نوێی وەبەرهینان کرا کە بڕیارە بەم نزیکانە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەند کردنی ، جەختیش لەوەکرایەوە کە پێویستە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای پێداویستییەکانی هەرێم و بەرژەوەندی گشتی بێت.

 
© 2017 Hawler