حوزەیران 04, 2020

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٨٥)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١١١١١) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٠٥٧) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٥٠٤) لە هەولێر، (١٦٠) لە سلێمانی، (٣٩٢) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (١٠٠٥٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٦٣) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٨٠١) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٣٤٩) هەولێر، (٢٤٠) سلێمانی، (٢٠٧) دهۆك، (٥) سۆران، دەرەنجام )١٠( تووشبووی نوێ تۆمار کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی (٩) پۆزەتیڤ: (٤) ئافرەت تەمەنیان (٥٣)، (٥٢)، (٢٩)، (٢٤) ساڵ و (٤) پیاو تەمەنیان (٥٣)، (٣٦)، (٣٤)، (٣٠) ساڵ و کچێكی گەنجی تەمەن (١٥) ساڵ هەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، هەشت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و یەکێکیان تووشبووی نوێ یە و نیشانەکانی نەخۆشی هەیە.
پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن (٤٤) ساڵ و نیشانەکانی نەخۆشی هەبووە و دانیشتووی گەڕەکی قەتەوی شاری هەولێرە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٦٢٢٧٢) پشکنین بووە)

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٢٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٣) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٣٦) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ ئایار ٢٠٢٠

© 2017 Hawler