ئەم پەڕەیە چاپ بکە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاسەرەخۆشی لە‌‌ نێچیرڤان بارزانى دەکات

مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە پێوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا ‌سەرەخۆشی لە‌‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ، دووشه‌ممه‌ ٢/٤/٢٠١٨ به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا ‌سەرەخۆشی لە‌‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا چاوشئۆغڵو، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیانی له‌گه‌ڵ  نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه‌ دوا كۆستی بەڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات. لاى خۆیه‌وه‌  نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ و هاوخه‌مییان، سوپاسی بەڕێز چاوشئۆغڵوی کرد.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 03 نیسان 2018 06:03