ئەم پەڕەیە چاپ بکە

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ مەرگی ناوادەی دڵۆڤان ئیدریس بارزانی

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مه‌رگی ناواده‌ی هه‌ڤاڵ دلۆڤان ئیدریس بارزانی پرسەنامەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی مەرگی كاكە دلۆڤانی كوڕی كاك ئیدریسی رەحمەتیمان پێگەیشت كە بە نەخۆشییەكی لەناكاو گیانی سپارد. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسه‌ و سەرەخۆشی لە سەرۆكی هێژامان كاك مەسعود بارزانی و هەڤاڵی به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی و خوشك و برایانی و تێكڕای ئەندامانی بەرێزی بنەماڵەی بارزانی و هەروەها سەرەخۆشی لە خۆمان و تێكڕای هەڤاڵان و جەماوەری پارتیمان دەكەین . لەدەستدانی كاكە دلۆڤانی جوانەمەرگ، ئازاری لەیادنەچووی مەرگی كاك ئیدریسی رەحمەتیمان بیردێنێتەوە و كۆستێكی ناوەخت و خەسارەتێكی گەورەیە.
كاكە دلۆڤان رۆڵەیەكی بە ئەمەكی بنەماڵەی تێكۆشەری بارزانی و خەباتكارێكی رێگای رزگاری كورد و كوردستان بوو، كە هەموو ژیانی لە ئاورەیی و لەنێو شۆڕش و بەرخودان و پێشمەرگایەتیدا سەرف كرد و هاوكارێكی ماندونه‌ناس و به‌توانای رایكردنی ئه‌ركه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك و هه‌ڤاڵ نێچیرڤان بارزانی بوو.
لە خودای گەورە تكاكارین جێگەی جوانەمەرگ بەهەشتی بەرین بێت و سه‌بوری و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، ئەمە دوا كۆستی ئەو بنەماڵە سەروەر و قوربانیدەر و كارەساتدیدەیە بێت.

انا لله و انا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
2ی4ی2018