ئەم پەڕەیە چاپ بکە

دلۆڤان ئیدریس بارزانی كۆچی دوایی كرد

2ـی نیسانی 2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی، نەوەی مستەفا بارزانیی نەمر و كوڕی سەركردەی هەمیشە لەیاد ئیدریس مستەفا بارزانی و برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی 52 ساڵی لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد .

دلۆڤان بارزانی، نوێنەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو بۆ كاروباری كۆمەڵایەتی، هەروەها زۆر بایەخی بە ئەرشیفكردنی رووداوەكانی شۆڕشی كوردستان دەدا و هەمیشە لەنێو كاروباری شۆڕشدا بووە.

خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، لە 21ی ئەیلوولی ساڵی 1966 لە بارزان لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەكەی هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بۆ خزمەتكردنی كورد و كوردستان تەرخان كرد، دوێنێ ماڵئاوایی لە ژیان و كورد و كوردستان كرد و چووە بەر دلۆڤانیی پەروەردگاری مەزن.

نووسینگەی سەرۆك بارزانی لەبارەی كاتەكانی بەڕێوەچوونی پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوە دەكات، لە رۆژی سێشەممە 3/4/2018ـەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ (سێشەممە، چوارشەممە، پێنچشەممە) پرسەی خوالێخۆشبوو، دلۆڤان ئیدریس بارزانی" لە هۆڵی بۆنەكانی شارۆچكەی سەڵاحەدین بەڕیوە دەچێت".

لە راگەیێنراوەكەی نووسینگەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە "پرسەكە ماوەی سێ رۆژە و بەیانیان لە كاتژمێر 9:00 تا 12:00ـی نێوەڕو و ئیوارانیش لە كاتژمێر 2:00 تا 5:00ـ بەردەوام دەبێت".

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 02 نیسان 2018 13:11