ئایار 30, 2020

وەزارەتی تەندروستی ئامارێكی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندروستی دەرەنجامی نوێ بڵاوكرده‌وه‌، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە نۆ ئافرەت و سێ پیاو.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە نۆ ئافرەت و سێ پیاون بەم شێوەیەی خوارەوە:

پێنج لە پارێزگا هەڵەبجە بەرکەوتووی توشبووی پێشوون.
پێنج لە قەزای چەمچەماڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەک لە سیتەک بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەک لە قەزای سیدسادق کە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی
1 نیسان 2020

 
© 2017 Hawler