ئازار 31, 2020

روونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

وتەبێژی حكومەتی ھەرێم رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتوەتە ھەولێر  مێژووی رۆژی 26 ئازاری 2020 بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە.

ھەندێ میدیای ناوخۆیی بەمەبەستی چەواشەكاری و بە لاڕێدا بردنی بیرو رای گشتی، ھەواڵی ناڕاستیان لەبارەی رێکەوتی گەیشتنی پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.

ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ گەیشتووەتە ھەولێر، بە پێی بەڵگەی گواستنەوەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ لقەكەی لە ھەولێر و ئەژماری وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مێژووی رۆژی ٢٦ ئاداری ٢٠٢٠ بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستانی لەسەرە.

د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٦ ئاداری ٢٠٢٠

 

 
© 2017 Hawler