تەمموز 14, 2020

وەزیری تەندروستی: تەشەنەنەکردنی کۆرۆنا بەهۆی پابەندی هاووڵاتیانە بە رێکارەکان

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی لە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، زۆر خۆشحاڵ بووم بە ئامادەکارییەکانی پارێزگا و تەندروستی هەڵەبجە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

راشیگەیاند، ئامێر و قەرەوێڵە (بێد)ـی پێویست لە شارەکە دابینکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە هەڵەبجە رشاندن و پشکنین ئەنجامدراوە و چەندین گەشتیار و گومانلێکراوێک کەرەنتینە کراون.

ئاشکراشیکرد، سەرەتا گومانەکان تەنها لە گەشتیارەکان بوون، بەڵام ئێستا گەشتیار تاکە سەرچاوەی کۆرۆنا نین و پشکنین بۆ هەموو ئەوانە دەکرێت کە گومانیان لەسەرە.

دووپاتیکردەوە، تەشەنەنەکردنی کۆرۆنا بەهۆی پابەندی هاووڵاتیان و رێکارەکانی حکومەتی هەرێم بووە، حکومەت ئێستا لە قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکەیە.

لەبارەی داتاکان لە هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی رایگەیاند لە هەرێم 103 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 27 کەسیش چاکبوونەتەوە

© 2017 Hawler