ئەم پەڕەیە چاپ بکە

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان راهێنانیان به‌ سوپای عێراق راگرت

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ راگه‌‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند:  به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ عێراق بڕیاریدا سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیان له‌ بواری راهێنان پێكردن به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌ شێوه‌ی كاتی رابگرن. 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نداوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌م بڕیاره‌مان كاتییه‌ و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراقدا كراوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی راهێنان به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان راده‌گرین و هه‌مواری خشته‌ی كاره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌و بڕیاره‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌، بۆیه كاربه‌ده‌ستانی‌ پاریسیش بڕیاریان داوه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ هه‌ڵومه‌رجێكی نوێ دێته‌ ئاراوه، ‌سه‌رباز و راوێژكاره‌كانیان له‌ ئۆپه‌راسیۆنی "باكوور" بگه‌ڕێننه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.