نیسان 15, 2021

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە فایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا تۆمرکرا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق شەشەم کەسی تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق راگەیاند کە سەردانی ئێرانی کردووە و پاش گەڕانەوەی ئاماژەکانی کۆرۆنای لەسەر دەرکەوتوون.

تووشبووەکە خەڵکی بەغدایە و بە گوتەی تەندروستیی عێراق رەوشی تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێریدایە. لایەنە پەیوەندیدارەکانیش چاودێری تووشبووەکە دەکەن و رێوشوێن و دەرمانی پێویستی پێدەدرێت.

 

© 2017 Hawler