تشرینی یەکەم 01, 2020

بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر دوو كه‌س دەستگیر کران

دوو کەس لە هەولێر دوای دزینی ئۆتۆمبێلێک، بە چەند کاتژمێرێک دەستگیر کران، کە یەکێکیان دزییەکەی کردووە و ئەوەی دیکە لێی کڕیوە.

پۆلیسی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، هاووڵاتییەک لە گەڕەکی ئازادی سکاڵای خۆی گەیاندووەتە پۆلیس بەوەی ئۆتۆمبێەلەی (جۆری تۆیۆتا یارس بووە)، دزراوە.

دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس، توانراوە بە ماوەی ”چەند کاتژمێرێک“ دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر بکەن.

عەمید دلێر نەجات نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن هاووڵاتییەکی ئێرانی بە ناوی (ع. ح. م) دزراوە و هەرزوو بە کەسێکی دیکە بەناوی (ئا. ع. ح)ی فرۆشتووە و هەردووکیان دەستگیر کراون.

© 2017 Hawler