ئەم پەڕەیە چاپ بکە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میونشن پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق دەکات

رۆژی هەینی ٢٠٣٠/٢/١٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری میونشن پێشوازیی لە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا . جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق کرایەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد و گوتی ئێمە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکین کە زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێ بکەن و پابەندیش بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکانی تیرۆریستانی داعش کرا.