شوبات 23, 2020

له‌ سۆران نزیكه‌ی 50 ئۆتۆمبێل زیانیان به‌ركه‌وت

ئەمڕۆ بە هۆی به‌فه‌ربارینێكی زۆر به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێشانگای ئۆتۆمبێل لە سنووری قەزای سۆران رووخا.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌هۆی به‌فربارینێكی زۆر له‌ سۆران بووه‌ هۆی دارمانی  به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پێشانگای ئۆتۆمبێل له‌ سێ پێشانگا نزیكه‌ی 50 ئۆتۆمبێل زیانیان به‌ركه‌وت.

ده‌شڵێت: هه‌ر ئەمڕۆ هۆڵی بۆنەكان و یاریگایەكی داخراو و دوكانێك لە سنووری قەزای سۆران رووخاون.

هۆكاری رووخانی بیناكانیش بۆ ئەو بەفرە دەگەڕێتەوە كە ئەمڕۆ لە سنووری قەزاكە باری بوو.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 23 2020
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 20 2020
  • رۆژنامه‌كان
    شوبات 19 2020
  • 1
  • 2
  • 3
© 2017 Hawler