ئایار 29, 2020

توركیا پێدانی ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ خاوه‌ن پاسپۆرتی عێڕاقی ڕاده‌گرێت

حكومه‌تی توركیا له‌ بڕیارێكی نوێدا پێدانی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی به‌ هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی راگرت ‌و چیتر هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق ناتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ڤیزا وەربگرن و سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن. به‌پێی ئاگاداریی نامه‌یه‌ك كه‌ باڵیۆزخانه‌ى توركیا له‌ به‌غدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ به‌پێی فه‌رمانی حكوومه‌تی توركیا له‌ به‌رواری پازده‌ی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ته‌واوی هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی ده‌بێت سه‌ردانی باڵێۆزخانه‌ و كونسڵگه‌رییه‌كان بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤیزای له‌زگه‌یی و دواتر مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێت سه‌ردانی توركیا بكه‌ن. نرخی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی به‌ نزیكه‌ی په‌نجا دۆلاری ئه‌مریكییە و له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت، به‌ڵام ڤیزای له‌زگه‌یی سه‌ر پاسپۆرت له‌ڕێگه‌ی كونسڵخانه‌ و باڵیۆزخانه‌كان راسته‌وخۆ به‌ نرخی زیاتر له‌ سه‌د دۆلار به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت.

© 2017 Hawler