ئاب 14, 2020

ئاسایش باندێکی گەورەی دزیکردنی دەستگیرکرد

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی باندێكی دزیكردنی راگەیاند كە لە 9 كەس پێكهاتوون و چەندین ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایان پێبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-2-2020 ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەدرێژەی هەوڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تاوانباران و دەستگیركردنیان لە رۆژی  12شوباتی 2020 لەڕێگەی بەدواداچوون و سەرچاوە نهێنیەكانی خۆمانەوە توانیمان زانیاری تەواو بەدەستبهێنین و لەڕێگەی هێزەكانمانەوە باندێكی گەورەی دزیكردن و دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر بكەین كە چەندین چەك و كەرەستەی سەربازیان پێبووە كەبەمەبەستی ڕێگریكردن و هەڵكوتانە سەر ماڵان و ئۆتۆمبێل بەكاریان هێناوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ لەهەمان كاتدا سێ ئۆتۆمبێلیان پێگیراوە كە دوان لەو ئۆتۆمبێلانە جۆری تویتا لاندگرۆزەری بێسەرەتان و بۆكاری دزیكردن بەكاریان هێناوە، هەروەها ئۆتۆمبێلێكی تری جۆری كیای گازیان پێ گیراوە كەلەهاووڵاتیەكیان دزیوە.

روونیشیانکردووەتەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 441 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە تا ئەوکاتەی لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە دەدرێت.

© 2017 Hawler