ئاب 07, 2020

تۆنێلی بەنی هەریر ٦٠٪‏ی كارەكانی تەواو دەبێت

ئاریان تەحسین - هەولێر

 

 

لەراگەیاندراوێكدا، وەزارەتی ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ كردنی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە ئەندازیار دانا عەبدولكەریم حەمەصالح، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ كردن، بە یاوەریی فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر و بریكار و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكان، پڕۆژەی دروستكردنی تونێلی چیای بەنی ھەریری سەر بە قەزای شەقڵاوەیان بەسەركردەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ئاماژەی بە گرنگیی پڕۆژەكە كرد و، رایگەیاند؛ ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لەپڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و توانیمان ئەمساڵ بوودجەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكە دابین بكەین.
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن،گوتشی : بۆ ئەوە ھاتووین تا لە نزیكەوە ئاگاداربوون و دڵنیابوون لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پڕۆژەكە و دەستپێكردنەوەی كە ئێستا 60٪‏ی پڕۆژەكە تەواو كراوە، ئەگەر بارودۆخی داراییش باش بێت، ھەوڵدەدەین تەواوی بوودجەی پرۆژەكە دابین بكەین بۆ ئەوەی تەواو بكرێت و ببەسترێتەوە بە ناوچەكانی دیكە و خزمەت بە ھاووڵاتییان بكات.
تونێلی بەنی ھەریر دەكەوێتە ناحیەی باسرمەی سەر بە قەزای شەقڵاوە، درێژییەكەی (٣.٥٦٥كم)ە و گوژمەی پڕۆژەكە ١٣٨.٢٤٥.٩٥٩ دینارە.

© 2017 Hawler