شوبات 26, 2021

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی عەتا شێخ حەسەن و خانەوادەی مەیان شەعبان ئامێدی دەکات

بەڕێز خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر(عەتا شێخ حەسەن)

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر(شێخ عەتا شێخ حەسەن) ئەندامی (ئەنجوومەنی سەرکردایەتی سلێمانی _ھەڵەبجە)ی پارتیمان. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو كەسایەتیەكی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر و دیاری پارتیمان بوو لە سنووری سلێمانی و وەك کادیرێکی چالاك رۆڵی خۆی دەبینی و ئەركەكانی سەرکەوتووانە رادەپەڕاند کە مایەی رەزامەندی هەڤاڵ و ھاوکارانی بوو.
هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ ودۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و خوای گەورە گیانی پاکی بەهەشتی بەرین شادبکات...

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
6/2/2020

 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەیان شەعبان ئامێدی

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی کادیری تێکۆشەر و ئەندامی لقی یەکی پارتیمان، خاتوو (مەیان شەعبان ئامێدی).
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و تەواوی کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

 

© 2017 Hawler