شوبات 28, 2020

گەنجان زۆربەی کاتەکانیان لە کافتریاکاندا بەسەردەبەن

 

سایتی هەولێر _ پەری محەمە

له‌به‌ر نەبوونی شوێنێک، کەتایبەت بێت بەگەنجان، یان شوێنێکی گشتی کەگەنجان کاتەکانیانی تێدا بەسەرببەن،بۆ کات بەسەربردن و نێرگەلەکێشان ڕوو لەکافتریاکان دەکەن. ئەمەش، جگە لەزیانی تەندروستی و ماددی، وا لەگەنج دەکات بێ ئاگابێت لەسەرجەم کایەکانی تری ژیان. بەشێکی تری، پەیوەندیی بەوەوەهەیە کە گەنج هیچ کارێکی نییە و، بەبەردەوامی وزۆربەی ڕۆژەکانی لەناوکافتریاکان بەسەردەبات و، بەشێکی تری گەنجانیش، بێکاری وایلێکردوون بۆدانیشتنیشبێت، زۆربەی کاتی لەکافتریاکان به‌سه‌رده‌با!

ئەیاد، گەنجێکی هەولێرە، قوتابییە، دەڵێت؛ لەشەو و ڕۆژێکدا من نزیکی 1٥ کاتژمێرم بۆ کافتریا داناوە، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ بێکاری و بێزاریی خۆی، دەڵێت: دوای تەواوبوونی خوێندنەکەم دڵنیام لەماڵ دەبم، ئێستاش هیچ کارێک نییە بیکه‌م،بارودۆخی سیاسیی هەرێمیش وایکردووە ئێمەی گەنجان دەرفەتی کارمان کەمتربێت، بۆیە، لەناچاری ڕوودەکەینە ئەم شوێنە بۆئەوەی کاتێکی خۆش بەسەربەرین و خەمەکانیشمان لەبیربکەین.
سیروان گەردی، چالاکوانێکی بواری کۆمەڵگای مەدەنییە، سەرپەرشتیاری ( sno )یه‌، سیروان، بۆ "هەولێر" دەڵێت؛ ڕێژەی بێکاری لەکوردستان گەیشتۆتە ٪20، دەرفەتی کارکردن لەهەرێمی کوردستان کەمە، بۆیە، گەنجانمان نائومێدن و ڕوو لەکافتریا و گازینۆکان دەکەن، لەوێش تووشیشتی دیکه‌ دەبن، وەکو ماددەی هۆشبەر و پەنابردنە بەر کاری دیکە، لەبەرئەوەی حکوومەت پلانێکی تۆکمەی باشی نییە بۆ گەنجان، هەرچەندە دەڵێن؛ گەنجان ئایندەی ئەم وڵاتەن. بەڵام، ئەگەر ئێستا گەنج نەبێت، ئایندەش نابێت.! لەهەموو وڵاتێکدا کارتی خانەنشینی هەیە. بەڵام، لای ئێمە بوونی نییە، ئێمە قسەکەرمان زۆرە، بەڵام لایەنی جێبەجێکار کەمە.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، بۆ "هەولێر" گوتی: ئێمە وەکو بەڕێوەبەری گشتی کارودەستەی کۆمەڵایەتی، بۆ ساڵی تازە، پڕۆژەمان بەرزکردۆتەوە و سەردانی هەموو شوێنێک و کۆمپانیەک دەکەین، بزانین چەند کارمەندیان پێویستە لەڕۆژێکدا، بەشێوەی ئۆنڵاین ناو تۆماردەکەین، وە هەموو هەوڵێکمان داوە بۆئەوەی کار بۆگەنجان بکەین، بەڵام گەنجانی ئێمە هەموو کارێک ناکەن.
زۆربەی ڕووداوی شەڕ و کێشەکان یان لە کافتریاکان ڕوودەدەن، یان ئەوگەنجانەن زۆر دەچنە کافتریاکان و بێکارن، پێویستە حکوومەت دەرفەتی کار بۆگەنجان بڕەخسێنێت. ئەوکات گەنجان بەبێ کێشە دەچنە کافێ و کاتیشیان دیاریکراو دەبێت، بۆیە، ئەگەر حکوومەت هاوکاری گەنجان نەکات ئەوە کافتریاکان شوێنێک دەبن بۆ ئالوودەیی و شتیتر.!

© 2017 Hawler