شوبات 27, 2020

کۆمێنتی شرۆڤەکاران و دیداری هەردوو سەرۆک

د.ئازاد عوسمان :" ئەم وێنەیە ڕەنگدانەوەی واتایەکی سیاسی زۆر گرنگە. چونکە، سەرۆکی تەنیا زلھێزی ئێستای جیھان لێرەدا وەک سەرۆک دەولەتێکی نیمچە سەربەخۆ پێشوازی و گفتوگۆ لەگەل سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات!.

 

د.چواس حەسەن:" هەرێمی کوردستان وەک کارەکتەرێکی نێودەوڵەتی کاریگەر لێی دەروانرێت و لەداهاتووشدا رۆڵی لەکاروباری ناوخۆی عێراق و ناوچەکەدا پتر دەبێت. ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە کە هەرێمی کوردستان هاوشانی وڵاتانی ناوچەکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

 

د.شەماڵ حسێن:"بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندێکی جیهانیدا، دەلیلی ئەوەیە کورد بەشێوەیەکی ڕووکەشیش بێت ژمارەیەکە لە هاوکێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کۆمەڵێک پرسیش لەو کۆڕبەندەدا تاوتوێ دەکرێت، ئابوری کلتوری ژینگەیی زانستی.

 

د. سەباح سوبحی:" دووبارە هەرێمی کوردستان، بووە سەرچاوەی سەقامگیری ناوچەکە، بە تایبەت دوای دروستبوونی گرژییەکانی ئەم دواییەی عێراق. ئەم دیدارە، ئەوەی سەلماند هەرێمی کوردستان لە هەموو هاوکێشەکاندا بوونی هەیە.

 

 

د.سەلاح عومەر:" ئەم وێنەیە، ئەوە نیشاندەدات، سەرۆکی هەرێم، متمانەیەکی زۆری بەخۆی هەیە، هەرچەندە لەبەرامبەر سەرۆکی زلهێزترین وڵاتی جیهاندا دانیشتووە. بەڵام، بە وێنەکەدا بڕوا بەخۆبوونی سەرۆکی هەرێم دەرکەتووە.

د.هەڵمەت غەریب:" ئەم دیدارە زۆر گرنگە و کاتەکەی هەستیارە. لەبەر چەند هۆکارێک؛ ئێستا ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی دەچێت و ئەمریکییەکان بڕوایان وایە؛ نێچیرڤان بارزانی سەرکردەیەکی سیاسیی میانڕەوە و کراوەیە، لە ناوچەیەکی پڕ کێشمەکێش.

شاخەوان محەمەد:" بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێم و پێشکەشکردنی وتەیەک لە پانێڵێکی کۆڕبەندەکەدا، بۆخۆی گرنگی تایبەتی هەبوو. دانیشتنە دوو قۆڵییەکانی سەرۆکی هەرێم و سەرکردەی وڵاتان گرنگییەکی دیکەی کۆڕبەندەکەیە. بە تایبەت دیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ.

 

ڕێکار مەلا حەسەن:" ئەوەی دەبینرێت، ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەخات پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، هەمیشە پەیوەندییەک بووە لە بەهێزبووندایە. واتە پەیوەندییەکانیان لە پەیوەندی کەسییەوە بەرەو پەیوەندی فەرمی ڕۆشتووە. هەرێمی کوردستان وەک ئەکتەرێکی نادەوڵەتی ڕۆڵ و کاریگەریی زۆری هەیە.

 

ڕێباز عەزیز:" شێوازی دانیشتنی سەرۆکی هەرێم، هاوشێوەی سەرۆكی وڵاتێکی بەهێزە. دانانی ئاڵای كوردستان ئاماژەیەكی گرنگە بەوەی كەوا هەرێمی كوردستان هەرێمێكی دەستوری دان پێدانراوە، بەتایبەتی لەلایەن سەرۆكی گەورەترین و بەهێزترین وڵات كە ئەمریكایە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

© 2017 Hawler