ئایار 31, 2020

شارەوانیی هەولێر كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئاگاداردەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، شارەوانییەكانی سنوورەكەی لە سەرپێچییەكی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئاگاداردەكاتەوە "كە چیتر نابێت بەبێ‌ رێنمایی ئەوان شەقامەكان هەڵبكەنن".
 
بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، كە بۆ شارەوانییەكانی یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج و شەشی هەولێر نێردراوە، داواكراوە رێگە بە كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت نەدەن شەقامەكان بە مەبەستی راكێشانی هێڵی ئینتەرنێت هەڵبكەنن؛ وەك لە نوسراوەكەدا هاتووە "دەبێت راكێشانەكە بە رێنمایی ئێمە ‌و لەسەر شۆستەكان بێت".
 
 
عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر لەبارەی ئەو پرسە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو كرد ‌و گوتی "هەر كۆمپانیایەك بەبێ‌ پرس‌ و رێنمایی ئێمە شەقامەكان هەڵبكەنێ،‌ رووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە".
 
بەشێك لە كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت تاوەكو ئێستاش لە رێگەی وایەرەوە هێڵەكانیان دەگەیەنن بە هاوبەشەكانیان.
 
© 2017 Hawler