ئەم پەڕەیە چاپ بکە

چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدرێت

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ھاوكاریكردنیان لە پرسگەی فەرمانگەكان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "فەرمانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی نێردراوە ئاشكرا كراوە، بڕیارماندا بە بەخشینی یەك كاتژمێر لە دەوامی رۆژانەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، هەروەها دەستنیشانكردنی فەرمانبەرێك لە هەر پرسگەیەك بەمەبەستی هاوكاریكردنی كەمئەندامان".

ئاماژە بەوەشكراوە: "فەرمانەكە لە رێكەوتی 8 كانوونی دووەمی 2020 جێبەجێ‌ دەكرێت".