تەمموز 15, 2020

دەسپێکی چوونە ناوژیانێکی نوێیان، بە ئەنجامدانی کارێکی خێرخوازی دەستپێکرد

کچ و كوڕێك، دەسپێکی چوونە ناوژیانێکی نوێیان، بە ئەنجامدانی کارێکی خێرخوازی دەستپێکرد، "بانە و کۆڕەو" بە دابین کردنی ئامێرێک کە لە ئازاری سەدان تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بڕیاریاندا خەرجی ھاوسەرگیری لە باوەوە بگۆڕن بۆ کارێکی خێرخوازی و مرۆڤدۆستی.
ئەو ئامێرەی کە بە تێچووی ئاھەنگی گواستنەوەی بانە و کۆڕەو کڕدراوە، نرخەکەی 70 ھەزار دۆلارە. ئامێرەکەش بۆ ئەو کەسانە بەکاردەھێنرێن کە چاندنی مۆخییان بۆ ئەنجام ئەدرێت. ئامێرەکە لە بەشی چاندنی مۆخ لە نەخۆشخانەی ھیوا دانراوە تاکو رۆژانە بەشێک لە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی پێ چارەسەر بکرێت.

© 2017 Hawler