ئەیلول 19, 2018

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بوودجەی 2018ی عێراق ڕەتدەكاتەوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بوودجەی ساڵی 2018ی عێراق ڕەتدەكاتەوە و بەغدا بە پێشێلكردنی رێككەوتنی پێشووتری نێوانیان تۆمەتبار دەكات.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەهۆی دوو هۆكار نیگەرانە، لە یاسای بوودجە، یەكەمیان كەمكردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستانە لە چاو ساڵانی رابردوو بۆ 6.6 تریلیۆن دینار، كە دەكاتە 5.6 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2018، هۆكاری دووەمیش كەمكردنەوەی باج و داهاتە نا نەوتییەكانە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بوودجەی عێراقی ڕەت كردەوە، چونكە بوودجەكە لەگەڵ ئەو رێككەوتنە یەك ناگرێتەوە كە لەنێوان سندوقەكە و عێراق ئەنجام درابوو.
بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە ئاماژەی بۆ كراوە، عێراق پابەند دەبێت بە جێبەجێكردنی كۆمەڵێك مەرج لەوانە پووچەڵكردنەوەی هەندێك پۆست و قورس نەكردنی باری بوودجەكە لە ساڵی 2018ـەدا .
یەكێك لە هۆكارەكانی ڕەتكردنەوەی بوودجەكە، لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، ئەوەیە كە لە پێناو پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن پەلە لە تێپەڕاندنی بوودجەكە كراوە.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.