حوزەیران 23, 2018

بانكی ناوەندی عێراق: بۆ خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم چاوەڕێی فەرمانی عەبادی دەكەن

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، كە ئێستا بە یاوەری شاندێك لە ھەولێرە ئامانجی كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی ھەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، بۆ خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم چاوەڕێی فەرمانی عەبادی دەكەن، ئەگەر فەرمانی كرد پارەكە لە لقی ھەولێری بانكی عێراق خەرج دەكرێت.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بۆ ھەماھەنگی كردن لەبارەی باجی بانكی، لەگەڵ وەزیری دارایی ھەرێمی كوردستان كۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی دوو جۆرە باج وەرگرتن نەبێت، لەنێوان ھەولێر بەغدا، ئەمەش وادەكات كێشە و گرفتەكان كەم ببنەوە و كەموكوڕییەكان چارەسەر بكرێن".
گوتیشی: "ئەو بڕە پارەیەی لە لقەکانی بانکی ناوەندی عێراق لە ھەرێم داندراوە بۆ راییکردنی ئەو کارانەیە، کە دێنە پێشەوە. هەرکاتێك سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیدا، ئەوا لقی هەولێری بانکی ناوەندی لەو پارەیەی لەلایەتی ئامادەیە مووچە بدات، واتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی چاوەڕێی فەرمانی سەرۆکوەزیرانە بۆ خەرجکردنی. ئەو پارەیە لە بانکدا هەیە، بۆ سەرجەم کارەکان کراوە دەبێت لە ئەگەری فەرمانکردنی سەرۆکوەزیران".
شەوی رابردوو شاندی باڵای دارایی حكوومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشتنه‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ له‌ باره‌ی پرسه‌ دارییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردستاندا بكات.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.