ئەیلول 19, 2018

لقی 24ی سه‌فین بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی سۆز و به‌ڵێن سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانی كرد

رۆژی شه‌ممه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان و به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فین، به‌یاوه‌ری هه‌ڤاڵان كارگێڕان و ئه‌ندامانی لق و قائیمقامی شه‌قڵاوه‌، به‌هاوبه‌شی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی حزبی سنوری لق، به‌رپرس و كارگێڕ و كادیران له‌ مه‌كته‌به‌كان و لیژنه ‌ناوچه‌كان و ڕێكخراوه‌كان و سه‌رجه‌م ڕێكخراوه ‌پیشه‌ییه‌كان، به‌ به‌شداری یه‌كه‌ ئیداریه‌كان و مامۆستایانی ئاینی و قه‌شه‌ی شه‌قڵاوه‌ و كه‌سایه‌تی و ریش سپیان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر له ‌سنوری لق، بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و وه‌فا بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانی نه‌مر، سه‌ردانی بارزان، مه‌زاری نه‌مرانیانكرد، دوای پێشوازی كردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی و ستافی پێشوازی مه‌زاری نه‌مران، به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فین تاجه‌گوڵینه‌ی لقی 24ی سه‌فینی له‌ سه‌رگڵكۆی پیرۆزی بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌میشه‌ له‌ یاد دانا، دواتر به‌ناوی خۆی و جه‌ماوه‌ر و به‌رپرس و كادیرانی سنوری لقی 24ی سه‌فین وتارێكی پێشكه‌شكرد، له‌ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌ی به‌رپرسی لق دوای پێشكه‌شكردنی سڵاو و درود بۆ بارزانی نه‌مر، به‌ڵێن و وه‌فا بۆ رێبازی بارزانی نه‌مر دوپاتكرده‌وه‌، به‌چه‌ند ته‌وه‌رێك باسی له‌ ڕۆڵ و خه‌باتی بارزانی نه‌مر و كاك ئیدرسی هه‌میشه‌ له‌ یاد كرد. له‌وباره‌یه‌وه‌ گووتی" هه‌میشه‌ پابه‌ند و پارێزه‌ر و درێژه‌پێده‌ری ئه‌و ڕێبازه‌ گرنگ و مێژووییه‌ ده‌بین كه‌ بۆمێژووی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كوردستان بۆته‌ سه‌رچاوه‌ی هێز و باوه‌ڕی كوردایه‌تی و شانازی و سه‌ربه‌رزی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌رئه‌و ڕێبازه‌ پیرۆزه‌ی بارزانی نه‌مریش بوو بۆته‌ فاكته‌رێك كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی پرسی كورد وه‌كو پرسێكی مێژووی و نه‌ته‌وایه‌تی بناسن و په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ل كوردستان دروست بكه‌ن، كه‌واته‌ رێبازی بارزانی نه‌مر له‌سه‌رئاستی نه‌ته‌وایه‌تی و نێوده‌وله‌تی سه‌رچاوه‌وه ‌هێزی هه‌ست و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یمان بووه تائه‌مرۆش هه‌ربه‌پارێزراوی ماوه‌ته‌وه‌، بۆ ناوه‌خۆی كوردستانیش بارزانی نه‌مر قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی چه‌ندین سه‌ركرده و‌ شێوازی خه‌بات بووه‌ كه‌ هه‌مووچین و توێژه‌كانی خه‌لكی كوردستان ڕێز له‌باوه‌ڕ و پشت به‌م رێبازه‌ ببه‌ستن كه‌بارزانی نه‌مر سه‌رچاوه‌كه‌ی بووه‌، هه‌ر رێبازی بارزانی نه‌مر بوو له‌شۆڕشه‌كانی مه‌زنی ئه‌یلول و گوڵانی نیشتمانی پێشكه‌وتوو خواز سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه‌یی كۆكرده‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی له‌ مێژوو درێژه‌ی هه‌بووه‌ بۆ داهاتووش به‌هه‌مان باوه‌ڕ درێژه‌پێده‌ری ئه‌و ڕێبازه ‌ده‌بین و تاكو پارتی دیموكراتی كوردستان و كوردستان له‌ خه‌بات بن ئه‌و باوه‌ڕه‌ هه‌ر به‌به‌رزی و زیندوویی و به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه‌".، له‌كۆتایی وتاره‌كه‌ی به‌رپرسی لق به‌ڵێن و وه‌فای بۆ بارزانی نه‌مر دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ پارێزه‌ر و درێژه‌ پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی ده‌بن.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 12 ئازار 2018 06:43
© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.