کانونی یەکەم 07, 2019

پەرلەمانی كوردستان یاسای تاپۆكردنی خانووی زیادەڕۆی پەسەند كرد

پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 74 پەرلەمانتار تێبینیەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی لەسەر یاسای تاپۆکردنی خانوە زێدەرۆیەکان پەسەند کرد و 3 ماددەی یاساکە گۆرانکاریان تیادا کرا.

بەپێی پەیرەوەی ناوخۆی پەرلەمان بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایە تەنها ئیمزای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ماوە.  کوردستان 24 لەم پاکێجەدا ئەو 3 گۆرانکاریە دەخاتەڕوو كە لە یاساکە کراوە.

به‌گوێره‌ی ئەو یاسایە هەر کەسێك لە پارێزگا لەسەر زەوی 200 مەتری بەسەرەوە خانوی دروستکردبێت بە سودمەند بوو هەژمار دەکرێت، بۆ دەرەوەی شاریش 400 مەتر و بۆ قەزاو ناحیەکان 500 مەتر، وه‌ك نزار مه‌لا غه‌فار، بڕیارده‌ری لێژنه‌ی شاره‌وانیش له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، هیچ زەویێك کە نەکرابێتە خانوو زێدەرۆ بێت لەسەرکەس تاپۆ ناکرێت.

ئەو یاسایە بۆ جێبەجێکردنی دەنێردرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، دوای پەسەندکردنی، لێژنە لە شارەوانیەکانەوە دیاری دەکرێن، بۆ ئەوەی دەست بە تاپۆکردنی خانوە زێدرۆیەکان بکرێت، بەپێ پەیرەوی ناوخۆ هیچ تێبنییەکی دیکە لەسەر یاساکە وەناگیرێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەسەندی دەکات و بەپێی ناوەرۆکی یاساکە شارەوانیەکان جێبەجێی دەکەن.

یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەرۆیەکان بۆ ماوەی 3 ساڵ لە دوای دەرچوونی کاری پێدەکرێت، بەپێی داتاکان نزیکەی 300 هەزار خانووی زێدەرۆ تاپۆدەکرێن مەرجی سەرەکی تاپۆکردنەکەش ئەوەیە لە چوارچێوەی ماستەر پلانی شارەوانی بێت، بەپێ یاساکەش زەوی پێکهاتەکان کە زێدەرۆیی لەسەر کرابێت، ئەم یاسایە نایگرێتەوە و تاپۆ ناکرێت.

 

© 2017 Hawler