کانونی یەکەم 07, 2019

پارێزگاری نەینەوا ستایشى هاوكارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

ئەمڕۆ چوارشەممە، نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند" ئاسایشى مووسل باشتر بووه‌و هێزێکی زۆری ئەمنی بەردەوام شاره‌كه‌ ده‌پارێزن.

ناوبراو وتیشى"  نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتی سنووری نەینەوا پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوه‌ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای زه‌وتكردنى مافەکانی لەلایەن به‌غداوه‌، به‌لام ژیانی ئاوارەکانی لەئەستۆ گرتووه‌و هه‌میشه‌ هاوكارى ئاواره‌كانى مووسلى كردووه‌.

شایه‌نى باسه‌ لە سالى 2014، رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکى كه‌مدا، تونانى  سوپای عێراق له‌ شاره‌كه‌ ده‌ربكات و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەواو دیالەو سەڵاحەدین و ئەنباری داگیر کرد، كه‌ سه‌ره‌نجام بووه‌ هۆى ئاواره‌بوونى هه‌زاران كه‌س له‌و ناوچانه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمیش باوه‌شى بۆ كردنه‌وه‌و له‌ سایه‌ى ئارامى و ئاسایشى كوردستاندا ئێستا ژیانێكى ئاسوده‌ ده‌گوزه‌رێنن .

 

 

© 2017 Hawler