کانونی یەکەم 07, 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

ڕۆژی دووشەممە 2ـی 12ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێر و سەعد خالید جێگری سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی بەستنی كۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتكێشانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ سەركردایەتیی تازەی ئەو حزبە خواست.

هەر لەو دیدارەدا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پشتیوانیكردنی فرەلایەنیی و سەقامگیریی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ باشتركردنی دۆخی ئیداری و ئابووریی هەرێم تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

© 2017 Hawler