کانونی یەکەم 07, 2019

مەشقی هاوپەیمانان بە پێشمەرگە بەردەوامە

نووسینی: جوانا ستۆکەر

لە بنکەی مەشق و راهێنانی بنەسڵاو لە دەوروبەری هەولێر، ١٢ ژنە کوردی ئێزدی خەڵکی شنگال کە گەنجترینیان ١٩ ساڵە راهێنان دەکەن لەسەر هاوکاری و فریاگوزاری پێشمەرگە لەکاتی جەنگدا،دیفێنس پۆست سەردانی ئەو بنکەیەی کرد و دوو فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەهاوکاری راوێژکارانی ئیتاڵیا مەش و راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن،کارەکانی ئەوان لە چوارچێوەی سەنتەری مەشق و راهێنان و هاوئاهەنگییە کە لە نێوان هاوپەیمانان و کوردستان هەیە
ئەو سەنتەرە کە ساڵی ٢٠١٥ دامەزراو و بنکەکەی لە هەولێر بەشێکە لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا، نزیکەی 50 هەزار پێشمەرگە لەلایەن ئەو ناوەندی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان مەشق و راهێنانیان کردووە، ساڵانە ناوەندەکە مەشق بە نزیکەی ١٢ هەزار پێشمەرگە دەکات،ئامانج ئەوەیە ساڵی داهاتوو بەرەو قۆناغی پەیوەندی و راوێژکاری بڕۆن لە جیاتی راهێنانی راستەوخۆ، بگەنە قۆناغێك کە بەردەوام پێشمەرگە بۆ هەموو مەترسی و هەڕەشەکان ئامادەبێت و پارێزگاری لە ئاسایشی ناوچەکان بکات .
مەشق و راهێنانی پێشمەرگهە ژنەکان سەربەستانە و بێ هیچ شارەوایی بەڕێوەدەچێت، هەموویان لەژێر فەرماندەیی فەرماندە جۆخێپی لیڤاتۆی ئیتاڵی مەشقەکانیان دەکەن، هەروەها فەرماندەی ژن کاتی هەندەرسن کە ژنە فەرماندەیەکی ئوسترالیە لەگەڵ ماریا کڵۆدیا کۆتێی کەنەدی سەرپەرشتی مەشقی ژنە پێشـمەرگەکان دەکەن .
لیڤاتۆ بە ژنانی پێشمەرگە دەڵێت:" مەشقی پزیشکی زۆر گرنگە و یەکێک لە گرنگترین مەشقەکان لە کاتی شەڕدا." ژنانی کوردی ئێزدی هەموویان لە ساڵی ٢٠١٥وە کە ئەوکات دەسەڵاتی داعش لە عێراق فراوان بووە، بوونەتە پێشمەرگە و مەشق دەکەن .
عەزیزە یەکێکە لەو ژنە پێشمەرگانە و خەڵکی شنگالە،دوای هێرشی داعش ئاوارەی هەرێمی کوردستان، ئەو ئێستا وەکو زێرەڤانی لەژێر فەرماندەیی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ئەو وەکو هەموو ژنە هاوڕێکانی لە خاڵەکانی پشکنیندا ئەرکیان پێ سپێردراوە، لە شەڕی داعشدا پێشمەرگە نزیکەی ١٥٠٠ شەهیدی داوە و لانی کەم ١٠ هەزار پێشمەرگەش برینداربوون، مەشقی 7 هەفتەیی پێشمەرگە چەندین تەکتیکی شەڕ، پزیشکی جەنگ،نیشانەشکێنی،پووچەڵکردنەوەی بۆمبی چێنراو، تاکتیکی ناوچەی جەنگ، هەروەها رێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە گازی کیمیایی و بایلۆجی و ئەتۆمی لە خۆدەگرێت، ئەو هەموو تەکتیکە فێری پێشمەرگە دەکرێن، هاوپەیمانان شارەزان دەزانن کورد لەسەردەمی سەدامدا هەموو چەکێکی دژی تاقیکراوەتەوە بۆیە دەیانەوێت کورد لە هەموو روویەکەوە ئامادەبێت، لیڤاتۆ هەموو وردەکارییەکانی پرۆگرامی مەشق و راهێنانی بۆ ژنە پێشمەرگەکان روونکردەوە، دوای مەشق و راهێنانی ئەو ژنە پێشمەرگانە نەک تەنیا دەتوانن لە مەیدانی جەنگدا هاوکاربن،بەڵکو لە توانایاندا دەبێت ژن و پیاوانی دیکەی پێشمەرگەش رابهێنن، لە دوو هەفتەی یەکەمدا، ئەو ژنانە لە رووی جیاوازی ئاینی و کولتووری کۆرسی تایبەت وەردەگرن، ئەوان هەموو دڵخۆشن بەو راهێنانانە.
یەکێک لەو ژنە پزیشکە فنلەندیانەی راهێنان بەژنە پێشمەرگەکان دەکات، دەڵێت " خۆمان بۆ هەموو دۆخێک ئامادە دەکەین."، کۆرسەکان سەرەتا بە شێوەی سەرەتایی فێری ژنە پێشمەرگەکان دەکرێن، دوایی پراکتیکی راهێنانی لەسەر دەکرێت لە مەیدانی مەشق و راهێنان تاوەکو مەشقەکان لە واقیعی نزیک بن،ژنە پێشمەرگەیەکی راهێنراو دەڵێت:" لە سەرەتادا زۆر قورس بوو، هەموو رۆژ شتی نوێ دەهاتنە پێش و قورس بوون، بەڵام ئێستا لە دۆخەکە لێڕاهاتووین،ئامانجی هەموو ئەو مەشق و راهێنانانە بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگەیە، بۆ ئەوەی وەکو هێزێکی سەرەکی ببنە پارێزەری هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا ئەو ئامانجە ماویەتی،چونکە دەبێت تەنانەت بەشێکی خەڵکی ناوچە دوورە دەستەکانیش ئەو مەشقانە ببینن .
زەهرا یەکێک لەوانەی ساڵی 2015 چووەتە نێو پێشمەرگە، ئەو ئەوکات قوتابی بوو ئێستا راهێنان لەسەر نیشانەشکێنی دەکات، زەهرا دەڵێت:' خێزانەکەم هەمووی لە موسڵن، یەکێکیان لە لایەن داعشەوە بەدیل گیرا، بۆیە منیش بڕیارم دا ببمە پێشمەرگە تاوەکو بتوانم بەرگری لە خۆم بکەم.
فەرماندەی راهێنانی ئەو پێشمەرگانە،تاوەکو ئێستا 300 کەس وەکو رێنیشاندەر راهێنانیان پێکراوە،ماستەرپلانەکە لە بەشی سێیەمیدایە و تەنیا سەرەتای پرۆگرامەیەکە، هەموو ئامانجی راهێنان و مەشقەکان بۆ ئەوەیە پێشمەرگە وەکو هێزێک لەسەر پێی خۆی بوەستێت ." ئەو فەرماندە ئیتاڵیە زیاتر لە ٣٥ ساڵە خزمەتی سەربازی لە نێو هێزە چەکدارەکان هەیە، پێشتریش لە فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان کاری کردووە،٦ مانگیشە راهێنان بە پێشمەرگە دەکات و خۆشحاڵە هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکات .
فەرماندەکانی هاوپەیمانان و راهێنەرانی سەربازی لە هەولێر دەڵێن:" لەوەتەی ٢٠١٤ ئەوکاتەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێکهێنرا، پێشمەرگە پێشکەوتنی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە .
سەرچاوە: دیفێنس پۆست

© 2017 Hawler