کانونی یەکەم 07, 2019

لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا رژێمی پێشووی عێراق بڕیاریدا بە دابڕینی مەخموور لە هەولێر و بەستنەوەی بە مووسڵ

لە 2-12- 1994 رژێمی عێراق بڕیاریدا بە دابڕینی شاری مەخموور لە شاری هەولێر و بەستنەوەی بە شاری مووسڵ بە هۆی دەوڵەمەندی ناوچەی مەخموور بە سامانی نەوتی كە زیاتر لە 300 بیری تیایە و بە عەرەبكردنی ناوچەی قەراج و كەندێناوە لە هەرێمی كوردستان.

كرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی پارتی لە مەخموور بۆ "هەولێر" گوتی:" لە كاتی خۆی لە ئەنجامی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان بە ئەمری واقع كە ئیدارەكانی هەولێر بردران بۆ مەخموور، ئەوانەی كە سەر بە حكوومەتی رژێم بوون، لەبەر ئەوەی هەولێر كەوتە دەستی پێشمەرگە و بەرەی كوردستانی، ئەوان بە ئەمری واقع كاری ئیداریی رۆژانەیان بردەوە بۆ مووسڵ، ئەگەرنا هیچ بڕیارێكی نە مەجلیس سەورە، نە بڕیارێكی كۆماری نەبوو، كە ئەو ناوچانە لە هەولێر داببڕێن، لەبەر ئەوەی تا ئێستاشی لەگەڵ دا بێت هەموو كاروبارێكی ئیداریان سەر بە هەولێرە.
بەرپرسی لقی پارتی لە مەخموور گوتیشی:" لە كاتی خۆی سەرگەڕانیش هەر سەر بە هەولێر بووە، رژێمی بەعس ئەو ناوچەیان خستە سەر كەركووك هەر لەبەر نەوت و داهاتەكەی بووە".

© 2017 Hawler