کانونی یەکەم 07, 2019

بەڤیدیۆ.. كۆشكی كۆماریی عێراق له‌ به‌غدا بۆردومان كرا و كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه‌


 شه‌وی ڕابردوو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرایه‌وه‌ و تیایدا ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و هێزی ئه‌منی ناو كۆشكی كۆماری برینداربوون.

 به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دوای گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو كۆشكی كۆماری عێراقی بۆردومان كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناو كۆشك كوژراون و برینداربوون.

 شیاوی باسه‌ تا ئێستا هیچ لایه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و حكومه‌ت و سوپای عێراقی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌ .

 
© 2017 Hawler