کانونی یەکەم 13, 2019

پرسەنامەی سەرۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقی عه‌دنان پاچەچی

سەرۆك بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (عه‌دنان پاچەچی) سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانەوادەكەی ده‌كات.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دیپلۆماتكار و سیاسەتمەداری ناسراوی عێراقی، (عه‌دنان پاچەچی)مان پێگه‌یشت و خەمباری كردین.
لەم بۆنە خەمناكەدا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنەماڵەی پاچەچی و تەواوی ھاوڕێیانی كۆچكردوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
‌لە‌ خوای گه‌وره‌ دەپاڕێینەوە بیخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
١٨ـی ١١ـی ٢٠١٩

© 2017 Hawler