کانونی یەکەم 07, 2019

جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر هەڵبژێردران

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر هەڵبژێردران. گۆڕانكاریی لە پۆستە ئیدارییەكانی هەولێر بەردەوام دەبێت، بەڕێوەبەری گشتی و قایمقام و بەرێوەبەری ناحیەكان دەگرێتەوە.

هێمن قادر فەقێ بە كۆی 24 دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە جێگری پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا، دلۆڤان محەمەد فاتیح بە كۆی 24 دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر وەكو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر هەڵبژێردرا.
لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی كابینەی نۆیەم بڕیار دراوە گۆڕانكاری لەسەر ئاستی حكوومەت و پارێزگاكان ئەنجام بدرێت، گۆڕانكارییەكانیش ئەو شوێنانە دەگرێتەوە كە پێویستن، ئەو پلانەش لە ماوەیەكی نزیكدا جێبەجێ دەكرێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە ١٥ بەڕێوەبەری گشتی و ٩ قایمقام و ٣٠ بەڕێوەبەری ناحیە هەن.
لە داهاتوودا چەند پۆستێكی دیكە لە حكوومەتی خۆجێیی هەولێر گۆرانكاریان تیادا دەكرێت، كە بەڕێوەبەری گشتی و قایمقام و بەرێوەبەری ناحیەكان دەگرێتەوە.
كەنعان خەیلانی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێ:" گۆرانكاری لە پۆستە باڵاكانی هەولێر پرۆسەیەكی بەردەوام دەبێت".

© 2017 Hawler