کانونی یەکەم 07, 2019

چەندین شاند لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا دەكەن

دوای ئارامبوونەوەی دۆخی عێراق، بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چەندین شاند لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا دەكەن، بە گوتەی بەرپرسانی كورد لە بەغدا، هەولێر و بەغدا زۆر لێك نزیكن و لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكان دەگەنە رێككەوتن.

فارس عیسا، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بۆ "هەولێر" رایگەیاند:" خۆپێشاندانەكانی عێراق دانوستاندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدای وەستاند، بەڵام دوای ئارام بوونەوەی بارودۆخی عێراق چەند لیژنەیەك بۆ بابەتی بودجە، مووچە، سەرژمێری و نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا دەكەن، هەروەها لە داهاتوودا لیژنەیەكی باڵا لە هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق كۆ دەبێتەوە بۆ چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
عیسا دەشڵێ:" تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجە تەواو نەبووە رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەبێ بخرێتە پڕۆژە یاساكەوە، بۆیە ئەو شاندانە بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ تا گەیشتن بە ڕێككەوتن".

© 2017 Hawler