کانونی یەکەم 07, 2019

یۆنامی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئاڵۆزی عێراق هانا بۆ سیستانی دەبات

دۆخی عێراق رۆژ بە رۆژ ئاڵۆزتر دەبێت و سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەی کوژراوانی ئەم خۆپێشاندانە بۆ سەرووی 300 کەس بەرز بووەتەوە حکوومەت نەیتوانیوە لە بەدیهێنانی ویستی خۆپێشاندەران سەرکەوتوو بێت و بۆیەشرێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووەتە سەر خەت بۆ ئەوەی بە یارمەتی مەرجەعیەتی سیستانی ئاوێک بە ئاگرەکەدا دابکات.

رۆژی دووشەم نوێنەری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە کۆبووەوە و تاوتوێی رووداوەکانی ئەمدواییەی عێراق و دۆزینەوەی چارەسەرییەک بۆ دۆخەکە کرد.جینین هینس پلاسخارت لە نەجەف دوای دیداری لەگەڵ سیستانی بۆ رۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد مەرجەعی باڵا پێداگری لەوە کردووە بە هیچ شێوەیەک نابێت بە توند و تیژی بەرانبەر بە خۆپێشاندەران هەڵسوکەوت بکرێت و داواشی کردووە هەرچی زووە دەستبەسەرکردنی خۆپێشاندەران بوەستێنرێت و هەنگاوی رژد بۆ چاکسازی بنرێت.
سیستانی لەوە نیگەران بووە کە بەرپرسانی حکوومەت و هێزە سیاسییەکان لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی سوور نین و بۆیەش گوتوویەتی ئەگەر ئەوان ناتوانن یان ناخوازن لە کاتێکی دیاریکراودا چاکسازی بکەن و دۆخەکە چاک بکەن دەبێت رێگەیەکی تر بگیرێتە بەر چونکە خۆپێشاندەران تەنیا بە چاککردنی دۆخەکە و چاکسازی دەوەستێنرێن.
پێویستە بگوترێت ئەو سەردانەی یۆنامی دوای ئەوە دێت کە پێشتر لە پاکیجێکدا سێ پێشنیاری خستبووەڕوو تا دۆخی عێراق ئاسایی بکاتەوە. بە پێی ئەو پێشنیارانە کە لە تویتەری یۆنامی بڵاو کراوەتەوە، خێرا تەواوی ئەو خۆپێشاندەرانە ئازاد بکرێن کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە گیراون و بە خێرایی لێکۆڵینەوە لەوانە بکرێت خەڵکیان رفاندووە و رۆڵیان هەبووە لە کوشتنی خەڵک.
هاوکات یەک تا دوو هەفتەی دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی یاسای هەڵبژاردنی عێراق هەموار بکرێتەوە و وێڕای چاکسازیکردن لە بەشی تەناهی و ئاسایش، بە ئاشکراکردنی تەواوی سامانی بەرپرسانی عێراق لە ناوخۆ و دەرەوە خەبات لە دژی گەندەڵی دەست پێ بکات.لە پێشنیارێکی تر دا کە ماوەی سێ مانگی بۆ دەستنیشان کردووە هەموارکردنی دەستوورە بە پشتیوانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان تەواو بکرێت و دواجار بە راپرسی یەکلایی بکرێتەوە وپەسند بکرێت.
پێویستە بگوترێت بە گویرەی دواین ئاماری کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ژمارەی کوژراوانی عێراق لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە بۆ 319 کەس بەرز بووەتەوە. ئەمەش لە مێژووی خۆپێشاندانەکانی عێراق بە بێ وێنە هەژمار دەکرێت.
لە لایەکی ترەوە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش باسی لە قەبارەی گەورەی توندوتیژییەکانی عێراق کرد داوای لە بەرپرسانی عێراق کردووە هەرچی زووە کۆتایی بە توندوتیژی بهێنن.
رێکخراوەکە رەخنەی لەوە گرتووە کە حکوومەت جگە لە بەکارهێنانی فیشەکم، لە جۆرە گازێکی فرمێسکڕێژ سوودی وەرگرتووە کە لە جیاتی بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران دەیانکوژێت.
رۆژی یەکشەمیش سەرۆکی هەر سێ دامەزراوەی حکوومەت، پەرلەمان و کۆمار لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە رێبەرانی سیاسی کرد دەبێت گۆڕانکاری ئەرێنی لە وڵات قەبوڵ بکەن و سیستەمی سیاسی و دەستور لە پڕۆسەیەکی گشتگیردا پێداچوونەوەی بەسەردا بکرێت.
هاوکات کۆشکی سپی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا داوای کرد سەرجەم توندوتیژییەکان بوەستێرێت و هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵات بەڕێوەبچێت، لە بەیاننامەکە ئاماژە بەوەش کراوە کە عێراقییەکان لەبەرانبەر هەڵویستەکانی ئێران بۆ رێگریکردن لە دەربڕینی ئازادییەکان و خۆپێشاندانی ئاشتیخوازانە هەڵویست

© 2017 Hawler