تشرینی یەکەم 20, 2020

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان باکوور دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 11/11/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی سۆسیالیستی کوردستان - باکوور بە سەرۆکایەتی مەسعود تەک سەرۆکی پارتەکە کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە سەر گرنگیی یەکڕیزی هێز و لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنێکی دادپەروەرانەی پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دوور لە تووندوتیژی، کە فاکتەرێکی سەرەکی چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیربوونی ئاسایشە لە ناوچەکەدا.

 

© 2017 Hawler