تشرینی یەکەم 20, 2020

بەهۆی دروستبوونی شەڕەوە لەناو لیوایەکی هێزی پێشمەرگە دوو ئەفسەر کوژراون و پێشمەرگەیه‌كیش برینداره‌

بەهۆی درووستبونی شەڕەوە لەناو لیوایەکی هێزی پێشمەرگە، دوو ئەفسەر گیانیان لەدەستدا و  پێشمەرگەش برینداربووه‌.

ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشەممە (10/11/2019) شەڕ لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای (12)ی سەر بە هێزەکانی (70) لە قەزای بەردەڕەش، لە نزیک چیای مەقلووب دروست ده‌بێت و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر به‌ پله‌كانی رائید و ملازم گیانیان لەدەستدا  پێشمەرگەیه‌كیش بریندارده‌بێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووه‌ روداوێك له‌ نێو لیوای‌ 12 هێزی پێشمه‌رگه‌ ی سه‌ربه‌ یه‌كه‌ی 70 روویداوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

یاوه‌ر رونیشی كرده‌وه‌ لێژنه‌یه‌كمان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی باره‌گای لیواكه‌ كردووه‌ بۆ لێكۆلینه‌وه‌ و هۆكاری دروست بوونی شه‌ره‌كه‌

© 2017 Hawler