کانونی یەکەم 13, 2019

ماڵپەڕێکی ئەمریکی: نادادپەروەرییە کورد دەوڵەتی نەبێت

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لە میدیای جیهان و بە تایبەت ئەمریکا، سەربەخۆیی کوردستان و مێژووی کوردستان و نادادپەروەری جیهان بەرامبەر نەبوونی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، بە گەرمی بابەتی لەسەر دەنووسرێت و رۆژنامە و گۆڤارەکان و نووسەرە بە نێو بانگەکان بە باسکردنی مێژووی کورد ئەو راستیە بیری جیهان دێننەوە کە کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت، ئەوان دەڵێن نزیکترین و روونترین بەڵگەی مافی سەربەخۆیی کوردستان، تێکشکاندنی ئازایانەی داعش بووە لە عێراق و سووریا .
ماڵپەڕی کۆنڤەرسەیشنی ئەمریکی لە بابەتێکدا بەناونیشانی بۆچی کورد بێ دەوڵەتن نووسیویەتی:" کورد ئازایانە شەڕی داعش و ئایدۆلۆژیاکەی کرد، بەو هیوایەی بتوانێت لە داهاتوودا دەوڵەتێکی هەیێت لە ناوچەکەدا، بەڵام هێشتا ئەو ئامانجەی نەهاتووەتەوە دی ."
ماڵپەڕەکە دەڵێت:" ئەوەی بەرامبەر کورد کراوە، تەنیا نوێترین هەڵوێستی پێچەوانەیە بەرامبەر گەلێکی ٤٠ ملیۆنی کە خاوەنی،مێژوو، ناسنامە، کەلتووری خۆیەتی، لە نێوان ٤ دەوڵەت دابەشکراون و سەربەخۆییان وەرنەگرتووە ."
ماڵپەڕەکە بۆ مێژوو و سەدەیەک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و دەڵێت:" گەورەترین نادادپەروەری بەرامبەر کورد لە دوای جەنگی یەکەمی جیهان بەرامبەر کورد کرا، ئەویش کاتێک هاوپەیمانان سەرکەوتن بەسەر عوسمانییەکان و نازییەکان، لێکەوتەی دوای جەنگیان لە نێوان خۆیان دابەش کرد ."
لە زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەدا لە کۆشکەکانی ئەووپا،سەرۆک وەزیران دەیڤید لۆید جۆرج، جۆر کلیمێنسو لە فەرەنسا، ودرۆ ویڵسن لە بەریتانیا، دەیان سەرکردەی دیک لەژێر دووکەڵی جگەرەکانیان،لە کۆبوونەوەکاندا ناوچەکەیان دابەشکرد ."
کێ بوون ئەوانەی دەوڵەتیان بۆ دامەزرا ؟
لە وێنە گەورەکەدا، ناوچەیەکی ناوەندی لە جەرگەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دامەزرا لە نێوان دەریای ناوەڕاست تاوەکو کەنداوی فارس .
بەڵام ئایا دەبوو نیشتمانێکی عەرەبی گەورە هەبێت،وەکو ئەوەی هەندێک بەرپرسی بەریتانی وەکو پاداشتێک بۆ ئەو گەلە عەرەبیانەی دژی عوسمانییەکان شەڕیان کرد،پێشنیازیان کرد، ئایا نەدەبوو هەندێك وڵاتی بچووکترین هەبن بۆ دراوسێی عەرەبە کریستیانەکان، یان عەرەبە موسڵمانەکان
ئەو هێلەی بەهۆی پەیماننامەی سایکس پیکۆ کێشرا، بەناو جەرگە ناوچە کوردییەکاندا رۆیشت، بۆیە بەریتانییەکان نەیان توانی بە سادەیی دان بە کوردستانی گەورە بنێن، لەلایەکەی دیکەش فەرەنساش وەکو گەورە نووسەری فەرەنسی گێرترود بێڵ دەڵێت :" هەستی کرد دانانی نەتەوەی کورد لە چوارچێوەی عێراقێكی زۆرینە شیعە سەرکەوتوو نابێت و عێراق ئەو وڵاتە خۆگرە نییە بتوانێ جێگەی نەتەوەی دیکەی تێدا بکرێتەوە، بەریتانیاش گومانی هەبوو کە لەکاتێکدا زۆربەی کێڵگە نەوتییەکان لە ناوچە کوردیەکان بوون، ویستی بەوهۆیەوە کورد لە چوارچێوەی عێراق بهێڵێتەوە،بۆیە هەوڵدرا کوردستان بە رووبەڕێکی بچووکترەوە ناوچەی خۆڕێبەری پێ بدرێت، بەڵام کورد رەتی کردەوە دەستبەرداری خاکەکەی بێت، بەڵام سەرەڕای نەهامەتی و دەردەسەرییەکان،کورد نەوەستا لە هەوڵی گەیشتن بە سەربەخۆیی و تاوەکو ئەمساتەش بەردەوامە خەباتی سەربەخۆیی .
میدیاکانی جیهان، نەبوونی دەوڵەتی کوردی بە گەورەترین نادادپەروەری بەرامبەر کورد دادەنێن، رۆژانە لە ماڵپەڕە جیهانییەکانەوە شارەزایان دەڵێن:" کورد لە هەموو کات زیاتر نزیکە لەوەی لە ناو جەرگەی ململانێکان وەکو هاوپەیمانێکی رۆژئاوا و تاکە ناوچەی سەقامگیری پڕ لە ئاڵۆزی و کێشە و کوشتار و خۆپیشاندان ببێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی.
سەرچاوە: ماڵپەڕی کۆنڤەرسەیشن

© 2017 Hawler