تشرینی دووەم 12, 2019

بەهۆی داخستنی بەندەرێكەوە عێراق 6 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە

دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا خۆپیشاندەران رێگەی سەرەكیی دەروازەی ئۆمقەسریان لە بەسرە داخست ئەمە وایكردووە زیانێكی ئابووریی مەزن بەر عێراق بكەوێت.

عەبدولكەریم خەلەف گوتەبێژی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕای گەیاندووە كە بەهۆی داخستنی دەروازەی ئوم‌قسر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە عیراق 6 ملیاری زیانی پێگەیشتووە.
ئەو گوتەبێژەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت بەهۆی ئەم داخستنەوە ژمارەیەكی زۆری بارهەڵگر وەستاون و رێگە نادرێت هیچ كەلوپەلێك بەێنرێتە ناو عیراقەوە، بەمەش جووڵەی بارزگانی لەو دەروازەیە وەستاوە.
هێزە ئەمنییەكان چەندین جار هەوڵی ئەوەیان داوە كە خۆپیشاندەران لە سەر ئەم ڕێگا سەرەكە لاببەن، بەڵام هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بووە، چەند راگەیاندنێكی عێراقی بڵاویان كردۆتەوە هێزە ئەمنییەكان هێرشیانكردەسەر خۆپیشاندەران بە ئامانجی كردنەوەی بەندەری ئومقەسر و بەڵام خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەكانیان ناچاركردووە پاشەكشە بكەن بەرەو ناو بەندەرەكە و بەردەوامییان داوە بە داخستنی بەندەرەكە.
هاوكات خۆپیشاندەران لە دەروازەی ئومقەسر دەستیان بەسەر تانكێكی هێزە ئەمنییەكانیشدا گرتووە و لە تێكەهڵچوونەكانیشدا دوو كەس كوژراون و ژمارەیەكی زۆرتریش بریندار بوون
ئوم قەسر دەروازەیەكە دەكەوێتە شاری بەسرا، تاکە دەروازەیی ئاویی عێراقە بۆ ئاڵۆوگۆری بازرگانی و بەتایبەت هەناردەی نەوت، لەسەردەمی جەنگی دووەمی جیهاندا ئەم دەروازەیە رۆڵێكی بۆ گواستنەوەی كەلوپەلە سەربازییەكان بۆ یەكێتی سوڤیەت هەبووە، بەڵام بەشێوەیەكی فەرمی ئەم دەروازەیە لە ساڵی1950 كرایەوە.

 

© 2017 Hawler