تشرینی دووەم 12, 2019

لە هەولێر، یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلام بەشێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوەچوو

هەموو ساڵێک، موسڵمانان لە ١٢ی ڕەبیعولئەوەل، یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرەکەیان (محەمەد د.خ) بە شێوەی ئاهەنگ و دڵخۆشی دەگێڕن، لە کوردستانیش پێشوازی گەرم لەم بۆنەیە دەکرێت و موسڵمانان کۆدەبنەوە و پێکەوە ئەم یادە دەگێڕن و نوقڵ و شیرینی بەسەر یەکدا دەگێڕن و یادەکە بەرز ڕادەگرن.

لە هەولێری پایتەختی کوردستانیش، دوێنێ ئەم یادە بە بەشداری سەدان کەس لەسەر قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو، هەولێر بەوە ناسراوە کە یەکەم شار بوو لە مێژوودا لە سەردەمی سوڵتان موزەفەردا ئەم بۆنەیەی گێڕاوە و کلتورێکی مێژوویی لەم بۆنەیەدا هەیە.
جێگای ئاماژە پێدانە، لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕۆژی ١٢ی ڕەبیعولئەوەل، ئەم یادە پیرۆز دەکرێت و هاوکات لە زۆربەی وڵاتان و لە هەرێمی کوردستانیش ئەوڕۆژە دەکرێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەت.

© 2017 Hawler