تشرینی دووەم 18, 2019

لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوودا گرێبەستە گشتییەكان بە ئەلیكترۆنی دەكرێن

شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ئاشنابوون بە سیستەمی گرێبەستە گشتییەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی، سەردانی كۆریای باشووریان كردووە، ئەمەش بۆ ئەوەی لە سەرەتای ساڵی نوێوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستە گشتییەكان بە ئەلیكترۆنی بكات.

لەبارەی ئەم شاندەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی و كەسانی شارەزا و ئەندازیاری تێدایە، زاگرۆس فەتاح بەڕێوەبەری گشتیی پرۆژەكان لە وەزارەتی پلاندانان رایگەیاندووە كە بە هیوان لە سەرەتای بەهاری 2020وە حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستە گشتییەكانی بە ئەلیكترۆنی بكات.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە ئەم پرۆسەیە، وەك پڕۆسەی تەندەر لە شەش وەزارەتی سەرەكی و پارێزگای هەولێر وەكو قۆناخی یەكەم جێبەجێ دەكرێت. دووپاتیشی كردووەتەوە كە شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی كۆریا بە هاوكاریی كۆمپانیایەكی كۆریایی لە دوا قۆناخەكانی تەواوكردنی سیستەمەكەدان.

 

© 2017 Hawler